عیماد ئەحمەد : هادیشمان بەدڵ شکاوی دایە شەقەیباڵ و سەفەری ئەبەدی خۆی کرد

کوردستان
14:40 - 2025-06-27

عیماد ئەحمەد، لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی هادی غوڵامی تێکۆشەر و رۆشنبیر و دوبلوماتکار و وەرزشکار ، پەیامێكی سەرەخۆشی بڵاوكردەوە
تێیدا هاتووە : 

بەڕێزان کەسوکار و هاوسەنگەر و هاوڕێیانی تێکۆشەری دێرین و نووسەر و وەرگێڕ کاک هادی غوڵام

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی 
ژیانئاوایی کاک ( هادی غوڵام )ی براو هاوڕێم  پێگەیشت.

کاک هادی کادرێکی دیاری یەکێتیی نشتمانی کوردستان بوو،  خۆشەوسیت و تێکۆشەری ناوچەی گەرمەسێر بوو  ...هەر بۆیە بە لەدەستدانی زۆر دڵ تەنگ و نیگەران بوین.

داخەکەم....
هادیشمان بەدڵ شکاوی دایە شەقەیباڵ و فڕینی ئەفسووناوی و سەفەری ئەبەدی خۆی کرد 

هاوڕێیان....
هادیشمان لە کیسچوو

خانەقینەکەم ....
دەزانم چەند غەمباری، بەداخەوە 
زەمەنیش رۆژانە غەمبارترت دەکات.
رۆژانە هەر گوڵە و لە باخەکانت دەوەرێ،
هەر دارەخورمایە و رەگی دەسوتێ.

هادی غوڵامی تێکۆشەر و رۆشنبیر و دوبلوماتکار و وەرزشکاری شارەکەم سەری نایەوە و بوو بە میوانی هەتاهەتایی سەلام عەبدولرەزاق و ئیبراهیم عەرەب و مەحەمەد سایەخان و ئیبراهیم باجەلان و مامۆستا موحسین،  کادرانی دیار و بەناوبانگی یەکێتیی لاوانی خانەقینی سەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردوو.

 بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەین و هاوبەشی ماتەمیانین.

لە خوای گەورە داواکارین گیانی پاکی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری هەموو لایەکمان بدات. 

عیماد ئەحمەد
٢٧/٦/٢٠٢٥

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP