لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى ناحیەى پردێ پێکهێنرا

کوردستان
17:34 - 2025-07-03

بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرژییەکانی ئەم دواییەی ناحیەی پردێ، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک و محەمەد حافز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و دكتۆر یاوز حەمید جێگری پارێزگاری کەرکوک و نەشئەت شاهوێز و ئەحمەد رەمزی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا كۆبوونەوە.

لەکۆبوونەوەكەدا لیژنەیەک پێکهێندرا بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک و ئەندامێتی نوێنەری پێکهاتەکان لە ئەنجومەنەکە، بۆ پێداچوونەوە بە هەموو پۆستەکان لەو ناحیانەی كە پێکهاتەی جیاواز تێیدا دەژین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP