وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە هەردوو
حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات کێشەکانی نێوانیان، بەتایبەت پرسی مووچەی فەرمانبەرانی
هەرێمی کوردستان بە دیالۆگ چارەسەر بکەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات بەو هەنگاوە، عێراق پێشانی
دەدات دەیەوێت ژینگەیەکی سەقامگیر لە وڵات بخوڵقێنێ تاوەکو وەبەرهێنەری بیانی رووی
تێبکەن، لەوانەش کۆمپانیا ئەمریکییەکان.
تامی برووس، وتەبێژی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا داوای لە حکومەتی
فیدراڵی و هەرێمی کوردستان کرد، ناکۆکییەکانیان لە رێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرانە چارەسەر
بکەن.
تامی برووس رایگەیاند:
"وەک دەزانین ئەمە پرسێکی دێرینە، بەردەوامین
لە هاندانی بەغدا و لەم دۆخەیشدا هەولێر بۆ ئەوەی کێشەکانیان لە رێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرانەوە
چارەسەر بکەن. ئەم هەڵوێستەمان نەگۆڕە و هێشتاش ئەوەمان دەوێت. چارەسەرکردنی کێشەی
مووچە ئاماژەیەک دەنێرێت کە عێراق پیشانی دەدات ژینگەیەک دروست دەکات کە کۆمپانیا
ئەمریکییەکان ئارەزووی وەبەرهێنانی تێدا بکەن."
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی
ئەمریکا زیاتر قسە لەسەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات و دەڵێت: "چارەسەرکردنی
کێشەی مووچە ئاماژەیەک دەنێرێت کە عێراق ژینگەیەک دەخوڵقێنێ کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان
ئارەزووی وەبەرهێنانی تێدا بکەن، کە پێم وایە ئێستا و بە لەبەرچاوگرتنی ئەگەری چارەسەرێکی
سەرکەوتوو، ئەم پرسە زیاتر لە هەموو کاتێک جێگەی بایەخە؛ هەروەها ئاماژەیەکی ئەرێنیش
دەنێرێ بۆ هاوکاریی فراوانتر لەپێناو بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکان، وەک کردنەوەی
هێڵی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا و گەڕانی زیاتر بەدوای وزەدا بە بەشداریی کۆمپانیا
ئەمریکییەکان."
لەبارەی ستراتیژییەتی
داهاتووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهانیش، تامی برووس ووتى :
"دەزانم دیدگەی سەرۆک ترەمپ بۆ جیهانێکی ئاشتیخواز، جیهانێکە کە تێیدا هەموو
شتێک دەکرێ. بێگومان عێراق لەگەڵ ئەوەدا دەگونجێت، هەروەها گ
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP