فه‌رمانده‌ی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێم سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکات

کوردستان
15:22 - 2025-07-02


 رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢ی تەمووزی ٢٠٢٥ عەقید پیتەر کوپەر، فەرماندەی هێزی سەربازیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و موقەدەم ڤۆڵکەر تۆماس، راوێژکاری کولتووریی فەرماندەی هێزی ناوبراو و وه‌فدی یاوەری سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-یان کرد و لەلایەن باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و سەرکرتاریەتیی سەرۆک مام جەلال-وە پێشوازیانلێکرا.

فەرماندەی هێزی سەربازیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان چەپکەگووڵی رێزو وەفای لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال داناو  بیرەوەری خۆی لە تیانووسی یادەوەرییەکان سەرمەزاری سەرۆک مام جەلال نووسی: " زۆر خۆشحاڵبووین ئەمڕۆ لە سلێمانی هاتینە سەر مەزاری سەرک مام جەلال، گرنگە ڕێز لە بیر و رێبازی مام جەلال بگرین".

باڵیۆز د. محەمەد سابیر هەنگاو بەهەنگاو و قۆناغەکانی ژیانی پیشمەرگایەتی، سیاسی و بوون بە سەرۆک کۆماری عێراقی سەرۆک مام جەلالی بەوێنە پێشانی هێزەکانی ئەڵمانیا و شاندی یاوەریدا. سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی باسی لە کارەکانی دامەزراوەکە کرد و روونیکردەوە کارکردنی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە دیدگەی سەرۆک مام جەلال-ەوە سەرچاوەی گرتووە و لەبواری ئەرشیفکردن، رۆشنبیری، کولتووری و زانستیی کاردەکات. 
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP