ڕفعەت عەبدوڵا بۆ ناوەندی بازاڕی مەڵبەندی سلێمانی: ڕایەڵەیەکی بەهێز لەگەڵ کاسبکاران دروستبکەن و کارئاسانیان بۆ بکەن

کوردستان
21:47 - 2025-07-03


ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەئامادەبونی تەحسین نامیق، لەگەڵ (ناوەندی بازاڕی مەڵبەندی یەکی سلێمانی) کۆبوەوە.
جێگری سەرۆکی یەکێتی، ڕایگەیاند سلێمانی ژینگەیەکی هێمن و ئارامە بۆ سەرجەم کاسبکارو بازرگانان و تەئکیدی کردەوە یەکێتی، وەک هەمیشە لەهەوڵی پەرەپێدانی زیاتردایە بۆ گەشەی زیاتر بەبازاڕو ڕەخساندنی کەشێکی لەبارتر بۆ کاسبکارانی شارە حەیاتەکە.
ڕفعەت عەبدوڵا، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کەیەکێتی هاوکارو هاریکاری کاسبکارانەو ناوەندی ناوبازاڕی ڕاسپارد، پشتیوان و هاوکارێکی بەردەوامبن، لەوبارەیەوە وتی: «ڕایەڵەیەکی بەهێزو میانەیەکی گەرم لەگەڵ کاسبکارانی بازاڕ دروستبکەن و کارئاسانیان بۆ بکەن».

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP