وتەبێژی کەجەکە ڕایدەگەیەنێت: لە نێوان 10 بۆ 12ی تەمموز، یەکەم گروپی گەریلاکانی پەکەکە کە لە 20 تا 30 کەس پێکدێت، لە سلێمانی چەکەکانیان دادەنێن.
زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، رایگەیاند: گەریلاکان بە سەرپەرشتیی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان چەکەکانیان لەناودەبەن.
وتیشی: هێشتا ژمارەی ئەو گەریلا بەشداربوانە دیاری نەکراوە، بەڵام رەنگە لەنێوان 20 بۆ 30 گەریلا بن.
زاگرۆس هیوا ئاماژەی بەوەشکرد: بۆ ئەوەی پەکەکە هەنگاوی زیاتر بەرەو چەکدانان بنێت، پێویستە ئەو گۆشەگیرییەی لە زیندان بەسەر ئۆجەلاندا سەپێندراوە هەڵبگیرێت.
وتەبێژی کەجەکە داواشیکرد: هەنگاوی دەستوری، یاسایی و سیاسی بنرێت بۆ دڵنیابونەوە لەوەی ئەو گەریلایانەی واز لە ستراتیژی خەباتی چەکداری دەهێنن بتوانن لە تورکیا تێکەڵ بە سیاسەتی دیموکراسی ببن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP