ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک بۆ دانیشتوانی هەرێمی کوردستان درێژکرایەوە

کوردستان
21:05 - 2025-07-04

ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژکرایەوە و هاوڵاتییانی هەرێم بۆ ماوەی 25 رۆژی دیکە دەرفەتیان هەیە فۆڕمەکانیان پڕبکەنەوە.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، کە ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ پسوڵەی خۆراک درێژکراوەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ماوەکە بۆ 25  رۆژی دیکە درێژکراوەتەوە، ئەم بڕیارەش دوای رێککەوتنێک دێت، لەنێوان بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی دارایی عێراق.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی داوا لەو هاوڵاتییان دەکات، کە تا ئێستا فۆڕمەکەیان پڕنەکردووەتەوە، پەلە بکەن و لەو ماوە دیاریکراوەدا کارەکانیان تەواو بکەن، بۆ ئەوەی مسۆگەری وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانەیان بکەن.
ئەم درێژکردنەوەیە دەرفەتێکی دیکە دەداتە هاوڵاتییان، بۆ خۆتۆمارکردن و رێکخستنەوەی زانیارییەکانیان لە سیستەمی نوێی پسوڵەی خۆراکدا.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP