درۆنێك لە كەركوك كەوتە خوارەوە

کوردستان
13:49 - 2025-07-04

شەوی رابردوو دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە ناوەندی شاری کەرکوک بیسترا و دواتر دەرکەوت درۆنێك بووە لە گەڕەكی بەدر كەوتووەتە خوارەوە.

بەپێی زانیارییەكان ، درۆنەكە لە شوێنێكی چۆڵی گەڕەكەكە كەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە تا ئێستاش تیمە ئەمنییەکلت سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە رووداوكە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، سەعات 11:30 دەقیقەی شەوی 30ی 6ی 2025، سێ مووشەك لە شاری كەركوك كەوتنەخوارەوە، كە دووانیان فڕۆكەخانی کەرکوک کەوتە خوارەوە و دانەیەکی دیکەشیان بەر ماڵی هاوڵاتیاک کەوت و هیچ کام لە درۆنەکان زیانی گیانی نەبوو.

لەلایەکی دیکەوە، هەر شەوی رابردوو درۆنێكی بۆمبڕێژكراو ە لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی لێ نەكەوتووتەوە".

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانیش، "رووداوی كەوتنەخوارەوەی درۆنەكەی هەولێر هیچ زیانێكی بۆ فڕۆكەخانە نەبووە و گەشتە ئاسمانییەكان ئاسایین.

هەر دوێنێش  لە نزیک ناحیەی کۆکس لە سنووری گەرمیان درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP