ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بەرەسمی
پشکنەرەکانی وزەی ئەتۆمی لە ئیران کشانەوە و داوای دەستپێکردنەوەی "چاودێری و
وردبینییە بنەڕەتییەکانی" کرد.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند:
"تیمێکی پشکنەرانی ئاژانسەکە، دوای ئەوەی بە درێژاییی ململانێ سەربازییەکەی ئەم
دواییە لە تاران مابوونەوە، ئەمڕۆ بە سەلامەتی ئێرانیان بەجێهێشت و دەگەڕێنەوە بۆ
بارەگای سەرەکیی ئاژانس لە ڤیەننا."
ئاژانسەکە دەشڵێت: "رافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری
گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، جەختی لە گرنگیی گفتوگۆی ئاژانسەکە لەگەڵ ئێران
کردەوە سەبارەت بە رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی چاودێری و وردبینیی بنەڕەتی
لە ئێران بە زووترین کات."
ئێران رۆژی چوارشەممە بە رەسمی هەماهەنگییەکانی لەگەڵ
ئاژانسی چاودێریی ئەتۆمیی نەتەوە یەکگرتووەکان راگرت، ئەوەش دوای ئەوەی 25ی حوزەیران،
رۆژێک دوای ئاگربەستەکە، پەرلەمانتارانی ئێران بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری راگرتنی هەماهەنگییەکەیان
پەسند کرد.
راگرتنی هەماهەنگییەکان دوای پێکدادانە 12 رۆژییەکەی
مانگی رابردووی نێوان ئێران و ئیسرائیل دێت، کە تێیدا ئیسرائیل و ئەمریکا هێرشیان
کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و گرژییەکانی نێوان تاران و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی
زیاد کرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP