مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حزبی شیوعی کوردستان دەکات و دووپاتی برەودان بە هاوخەباتی دەکاتەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە ناهەموارە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان :مەکتەبی سیاسی
کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان
بە بۆنەی سی و دووەمین ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی حزبە تێکۆشەرەکەتانەوە ، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەین.
هیوادارین لەم یادەدا هاوخەباتیمان برەو پێبدەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە ناهەمووارە و بەهەمووان بتوانین خزمەتی زیاتر پێشکەش بکەین.
جارێکی تر پیرۆز بێت و هەمیشە سەرکەوتوو بن .
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP