رۆژنامەیەکی تورکی: ئامادەکاریی پەکەکە بۆ دانانی چەک دەستیپێ کردووە

کوردستان
17:46 - 2025-06-30


رۆژنامەی نەفەسی تورکی بڵاویکردەوە، ئامادەکاریی (پەکەکە) بۆ دانانی چەک بە چاودێریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیانپێکردووە.
رۆژنامەکە دەڵێت، بە چاودێری حکومەتی هەرێم لە پێنج خاڵی جیاوازدا چەک دادەنرێت و سەرجەم چەکەکان تۆمار دەکرێن.
لەمانگی ئایاری ئەمساڵ لەسەر داوای عەبدوڵا ئۆجالان، پەکەکە کۆنگرەی بەست و بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی دا. بەگوێرەی زانیاریی میدیا تورکییەکان، پرۆسەکە درێژخایەن دەبێت و بەپێی قۆناغ دەبێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق سەرپەرشتی دەکەن.
پێشتر رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە رایگەیاندبوو، هەرێمی کوردستان بۆ نزیککردنەوەی [تورکیا و پەکەکە] رۆڵی خۆی گێراوە و لە داهاتووشدا هەمان رۆڵی دەبێت.
لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەرەتای ئەم مانگەوە رایگەیاند، تورکیا دەچێتە قۆناغێکی نوێوە و پێ دەنێتە نێو “داهاتوویەکی بەهێزترەوە.”


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە