لە پێناو بەرژەوەندی جوتیاران و وەرگرتنی بەرووبوومەکانیان لە گەنمی ئەمساڵ، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دکتۆر حەیدەر گەرعاوی سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بەبازاڕیکردن، رێکەوتن کە ئەو بەرووبوومەی ماوەتەوە ئەمڕۆ هەمووی جەرد بکرێت و لە رۆژانی داهاتوو وەربگیرێن تا دوا بارهەڵگر.
بۆیە پێویستە سەرجەم جوتیاران کە فۆرمی پەسەندکراویان هەیە لە لیژنەی لاوەکییەوە، ئەمڕۆ تا درەنگانی شەو، گەنمەکانیان باربکەن و روو لە سایلۆی کەرکوک بکەن، لە پێناو جەرد کردنیان و وەرگرتنی بەرهەمەکانیان.
دوای جەردکردنەکەش پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەردەوام دەبێت، تا کۆتا بارهەڵگر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP