مه‌كته‌بی راگەیاندن و هۆشیاریی: بواری وەرزشی له‌ هەرێم سنوورەکان بەرەو جیهانیی تێپەڕێنێت

کوردستان
16:32 - 2025-07-20


مه‌كته‌بی راگەیاندن و هۆشیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا پیرۆزبایی بەدەستهێنانی جامی عیراق لە یانەی وەرزشیی دهۆک دەکات و هیواخوازە:" بواری وەرزشی له‌ هەرێم روو له‌ گه‌شه‌ی زیاتر بكات و سنوورەکان بەرەو جیهانیی تێپەڕێنێت".

دەقی پەیامەکەی مه‌كته‌بی راگەیاندن و هۆشیاری

- بەرێزان، ئەندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یانەی دهۆک
- بەڕێزان راهێنەرو یاریزانان و کادیرانی وەرزشیی یانەکە

دوای رێز و سڵاو ..

بەبۆنەی بەدەستهێنانی جامی عیراقه‌وه‌، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین وئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین، بەدەستهێنانی ئەو جامەو گەیشتنی دوو یانەی هەرێمی کوردستان بۆ کۆتایی جامی عیراق، رووداوێكی وه‌رزشیی دڵخۆشكه‌ره‌، ئه‌م سەرکەوتنه‌تان ئەرک و بەرپرسیارێتیی وەزارەتی روشنبیری و لاوان گەورەتر دەکات بۆ پشتگیریكردنی زیاتری یانە وەرزشییه‌کانی هەرێمی کوردستان، ئومێدەوارین بواری وەرزشی له‌ هەرێم روو له‌ گه‌شه‌ی زیاتر بكات و سنوورەکان بەرەو جیهانیی تێپەڕێنێت.
دووباره‌ پیرۆزه‌..

مه‌كته‌بی راگەیاندن و هۆشیاریی (ی.ن.ک)

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP