هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشیتمانیی کوردستان، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەسلێمانی، بەئامادەبوونی هەڤاڵان (سەرکەوت زەکی)و (د.جوان ئیحسان) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد، لەگەڵ بەشێک لەلێپرسراوی بازنەکانی هەڵبژاردن لەپارێزگای سلێمانی و جەختی کردەوە لەئامادەکاری بۆ دانانی میکانیزم و ڕێکاری گونجاوو لەکاتی پڕۆسەی بانگەشەداو پتەوکردنی هەماهەنگی لەنێوان سەرپەرشتیارانی کەمپینەکانی یەکێتیداو هەڤاڵانی بازنەکانی ڕاسپارد ئەرکەکانی ئایندە بەوردی و ژیری و واقیعیانە جێبەجێبکەن.
هەڤاڵ جێگری سەرۆک، هیوای خواست وەک هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان و پارێزگاکان، هەمووان بەجۆشوخرۆش و یەکێتیانە ئەرکەکانمان جێبەجێبکەین.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP