بە گوێرەی نووسراوێکی پارێزگاری کەرکوک، لە ئەمڕۆوە دەوامی فەرمانگەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە، کەم دەکرێتەوە.
بە گوێرەی نووسراوەکەی رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، لە رۆژی 15ـی تەمموزەوە، لە سەرجەم فەرمانگە و یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای کەرکوک، دەوام لە کاتژمێر 07:30 بۆ کاتژمێر 01:30ـی نیوەڕۆ دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدا تاوەکو دوێنێ رۆژانە دەوامی ئاسایی لە کاتژمێر 08:00ـی بەیانی بۆ 02:30ـی نیوەڕۆ بووە، بەڵام لە مڕۆوە کەم دەبێتەوە".
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمرۆ پلەی گەرما لە کەرکوک 46 پلەی سیلیزی دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP