دامەزراوەى پەى: پەرلەمانى کوردستان لەماوەى شەش خولى کارکردنیدا نزیکەى هەشت ساڵ لەکارخراوە

کوردستان
12:19 - 2025-07-09

دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، نوێترین راپۆرتى خۆى بۆ چاودێری كردنى كاره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه‌ له‌ ماوه‌ى شه‌ش خولى كاركردنیدا نزیكه‌ى هه‌شت ساڵ به‌هۆكارى  جۆراوجۆر، له‌كارخراوه‌.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، په‌رله‌مان وه‌كو دامەزراوەیه‌كى گرنگ، كە تەمەنی 33 ساڵە، لەم ماوه‌یه‌دا چه‌ندین جار به‌هۆكارى جیاواز له‌كار خراوه‌، ته‌نیا خولی سێیەمى نه‌بێت كاره‌كانى به‌سه‌لامه‌تى به‌ڕێوه‌چووه‌ و لەكارخستنى نه‌بووه‌.
لە خولی یەكەمدا (1992-2005) بەهۆی شەڕی ناوخۆوە ماوەی (دوو ساڵ) لە كارخراو،  لە خولی دووەمدا لە 30.1.2005 هەڵبژاردن كرا كەچی لە 4.6.2005 پەرلەمان دەستبەكاربوو و ماوەی (چوار مانگ) لەكارخرا.
لە خولی سێیەمدا، په‌رله‌مان  لە كات و ساتی خۆیدا دەستبەكار بوو و كۆتایی پێهات و لەكارنەخرا.
لە خولی چوارەمدا لە 21.9.2013 هەڵبژاردن كرا، هەرچەندە لە 6.11.2013  یەكەم دانیشتنی سوێندخواردنی ئەنجامدا، بەڵام تاوه‌كو رۆژی 29.4.2014 ئینجا دانیشتنی ئەنجامدایەوە و لەم دانیشتنەدا هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرا، واتا سەرەتاكەی ماوەی (شەش مانگ) لەكارخرا، دواتریش بەهۆی رێگریكردن لە سەرۆكى په‌رله‌مان له‌ (2015-2017) ماوەی (دوو ساڵ) لەكارخرایه‌وه‌.
لە خولی پێنجەمدا لە 30.9.2018 هەڵبژاردن كراو لە 18.2.2019 هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرا و دەستبەكاربوو، واتا ماوەی (پێنج مانگ) لەكارخرا، دواتریش بەهۆی درێژكردنەوەی تەمەنی ماوەی (دوو ساڵ) لەكارخرایه‌وه‌.

له‌ خولی شەشەمدا لە 20.10.2024 هەڵبژاردن كراو لە 2.12.2024 ئەندامان سوێندی یاساییان خواردووە، كەچی تاوه‌كو ئێستا كە ماوەی (هەشت مانگ)ە لەكارخراوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP