مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری هەواڵێكی بێ سەرچاوەی هەندێ وێب تیڤی و پەیجی ساختەو بێ خاوەن رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: "لێپرسراوی مەكتەب هەر بۆچوون و زانیارییەكی هەبێت لە میدیای رەسمی یەكێتییەوە بڵاوی دەكاتەوە".
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا هەواڵێكی بێ سەرچاوە رەتدەكاتەوە و ئاماژە بەوەدەكات: "هەندێك بەناو میدیای ناپیشەیی وەك پیشەی هەمیشەییان، هەواڵێكی داتاشراو ساختەیان بەناوی هەڤاڵ عیماد ئەحمەد، لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتییەوە بڵاوكردووەتەوە، لەبارەی دەرئەنجامی كۆبوونەوەی دوێنێی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی.
ئەوەشدەخاتەڕوو: "ئێمە لەم روونكردنەوەیەدا، جگە لەئەوەی سەرلەبەری هەواڵەكە رەتدەكەینەوە، بۆ رای گشتی ئاشكرادەكەین هەڤاڵ عیماد ئەحمەد هیچ لێدوانێكی لەو رووەوە نەداوە و هەر مەبەست و بۆچوون و زانیارییەكیش هەبێت لە میدیای رەسمی یەكێتییەوە بڵاوی دەكاتەوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP