نرخی مریشك له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
به‌رزبووه‌ته‌وه‌و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی
له‌ناو كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كاندا، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵیش له‌سلێمانی ده‌ڵێت:
"پێشبینی ده‌كه‌ین تاوه‌كو 10 رۆژی دیكه نرخی مریشك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو
دابه‌زێت".
جه‌مال حسێن به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له‌سلێمانی
به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندووه:"هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی
نرخی مریشك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی له‌ناو كێڵگه
په‌له‌وه‌رییه‌كاندا، له‌كاتێكدا به‌درێژایی ساڵ سێ نه‌خۆشی باو له‌كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كاندا
سه‌ریان هه‌ڵداوه، به‌ڵام له وه‌رزی گه‌رمادا زیاتر ده‌بن، بۆیه له ئێستادا زیانی
زۆر به‌ر خاوه‌نی ئه‌و كێڵگانه كه‌وتوون و كه‌متر جوچك ده‌كه‌نه‌وه ناو كێلگه
په‌له‌وه‌رییه‌كانیان، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی
كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مریشك و گرانبوونی نرخه‌كه‌ی، جگه له‌وه‌ی پڕ‌ۆژه‌كانی ناوخۆی به‌رهه‌مهێنانی
هێلكه له‌ئێستادا له‌كاردا نین، بۆیه نرخی جوچكی یه‌ك رۆژه، له‌نێوان 70 بۆ 75سه‌نتدایه و نرخی جوچك له
هه‌ڵهێنه‌ره‌كانیشدا به‌رزن".
"له ئێستادا 614 پڕ‌ۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مریشك له‌سلێمانی هه‌ن، كه
توانای به‌رهه‌مهێنانیان له ئاستێكی به‌رزدایه، به‌جۆرێك رۆژانه توانای به‌رهه‌مهێنانی
350 تۆن له‌گۆشتی مریشكیان هه‌یه، له‌كاتێكدا ناو شاری سلێمانی رۆژانه پێویستی
به ته‌نها 150 تۆن گۆشتی مریشك هه‌یه" جه‌مال حسێن واده‌ڵێت.
وتیشی:"پێشتر له‌به‌ر زۆری خستنه‌ڕ‌ووی مریشك
له‌بازاڕ‌دا، نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان ناچاربوون به‌نرخێكی
كه‌م مریشكه‌كانیان بفرۆشن، ئه‌مه‌ش زیانی به‌رچاوی پێگه‌یاندن".
كێشی مریشك نرخه‌كه‌ی دیاریی ده‌كات
به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له‌سلێمانی راشیگه‌یاند:"به‌پێی
كێشی مریشك نرخه‌كه‌شی ده‌گۆڕ‌ێت، بۆ نموونه هه‌تا كێشی مریشكه‌كه كه‌متر بێت
نرخه‌كه‌شی كه‌مترده‌بێت، به‌جۆرێك نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان
له‌نێوان 3 هه‌زار بۆ 3 هه‌زار و 400 دینار دایه، دواتریش له‌ڕ‌ێگای كۆفرۆشه‌كانه‌وه
كه 100 دینار بۆ 200 دیناری وه‌ك قازانج ده‌خرێته سه‌ری تا ده‌گاته ده‌ستی فرۆشیارانی
مریشك و ئه‌وانیش بڕ‌ێكی دیكه پاره‌ی ده‌خه‌نه سه‌رو ده‌یگه‌یه‌ننه ده‌ستی هاووڵاتیان".
پێشبینی دابه‌زینی نرخی مریشك ده‌كرێت
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "پێشبینی ده‌كه‌ین
تاوه‌كو 10 رۆژی دیكه نرخی مریشك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زێت، چونكه خاوه‌ن
كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان جوچكێكی زۆریان كردووه‌ته‌وه هۆڵه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی
مریشك و ئێستا و له‌پێگه‌یشتندان".
وشكه‌ساڵی گرفتی بۆ پڕ‌ۆژه‌ی ماسیش دروستكردووه
به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له‌سلێمانی له‌باره‌ی
سامانی ماسییه‌وه رایگه‌یاند: "به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه پڕ‌ۆژه‌ی ماسی له‌حه‌وزی
گڵ‌دا گرفتی بۆ دروستبووه، چونكه پێویستی به‌سه‌رچاوه‌ی كارێز و ئاو هه‌یه، به‌شێكی
خاوه‌ن حه‌وزه‌كان له‌ئێستادا ماسیان كردووه‌ته حه‌وزه‌كانیانه‌وه، به‌ڵام ئاوه‌كه‌ی
كه‌می كردووه، بۆیه ناچار بوون ماسییه‌كانیان به‌بچوكی بفرۆشن و به‌مه‌ش زیانیان
پێگه‌یشتووه".
وتیشی: "پڕ‌ۆژه‌ی ماسی هه‌ڵواسراو كێشه‌ی
نییه و ئێستا نرخی كیلۆیه‌ك له‌ماسی ئه‌و پڕ‌ۆژانه، كه كێشان له نێوان 1 بۆ 3
كیلۆدایه، له شه‌ش هه‌زار دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌راوورد به هه‌فته‌ی پێشوو
نڕخی مریشك گرانبووه‌و هۆكاره‌كه‌شی بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌ناو كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كاندا
ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له 10 رۆژی داهاتوودا نڕخی مریشك ئاسایی
بێته‌وه‌و به‌ۆهه‌مێكی زۆری ماسیش بكه‌وێته بازاڕه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP