وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" ئاگاداری راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق له‌باره‌ی (ڕ‌اپۆرتی (هه‌ژاریی فره ڕ‌ه‌هه‌ند MPI) نین، هه‌روه‌ها پێویست بوو كه دوا ڕ‌ه‌شنوس به ده‌ستمان بگات تاكو پێشوه‌خت ئه‌نجامه‌كانی په‌سه‌ند بكه‌ین و ئاماده‌بین له‌ڕ‌ێوڕ‌ه‌سمی ڕ‌اگه‌یاندنی و دواتر سوود له ئه‌نجامه‌كانی وه‌ربگرین".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه..
ئه‌م به‌یانیه وه‌زاره‌تی پلاندانانی فیدڕ‌اڵ کۆنگرەیەکی ڕ‌ۆژنامه‌وانی له شاری به‌غدا ئه‌نجامدا، تێیدا راپۆرتی (هه‌ژاری فره ڕ‌ه‌هه‌ند MPI) راگه‌یاند كه به‌هاوكاری ڕ‌ێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) ئاماده كرابوو، لێره‌وه ڕ‌ایده‌گه‌یه‌نین: ئه‌م ڕ‌اپۆرته بێ ئاگاداری وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم و ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم ڕ‌ێكخراوه كه ده‌بوایه له سه‌ره‌تاوه به هاوبه‌شی كار له‌سه‌ر ئه‌م ڕ‌اپۆرته‌و ورده كارییه‌كانی بكرایه، تاكو ڕ‌او بۆچوونی حكومه‌تی هه‌رێم تیایدا جێگیر بكرایه، هه‌روه‌ها پێویست بوو كه دوا ڕ‌ه‌شنوس به ده‌ستمان بگات تاكو پێشوه‌خت ئه‌نجامه‌كانی په‌سه‌ند بكه‌ین و ئاماده‌بین له‌ڕ‌ێوڕ‌ه‌سمی ڕ‌اگه‌یاندنی ودواتر سوود له ئه‌نجامه‌كانی وه‌ربگرین.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه، ڕ‌ێژه‌كانی ئاماژه‌پێكراو له ڕ‌اپۆرته‌كه‌دا پشتی به‌ستووه به داتاكانی دوا ڕ‌ووپێوی (ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی خێزان) (2023-2024) و له (2025-2026) ئه‌نجامه‌كانی ڕ‌اگه‌یه‌ندراو به مه‌نهه‌جیه‌تی زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانی كاری له‌سه‌ر كراوه كه له‌ساڵانی پێشتر پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ئاماری عیراق ڕ‌اهێنان كرابوو بۆ به‌كارهێنانی نیشانده‌ره‌كانی تاكو نه‌ك ته‌نها هه‌ژاری ماددی بنه‌مای پلان و ستراتیجه‌كان بێت (به پێی ئه‌نجامه‌كانی ڕ‌ووپێوی ئاماژه پێكراو له عیراق 19.3% و له هه‌رێم 8.6%) به‌ڵكو ڕ‌ێبه‌ری هه‌ژاری فره ڕ‌ه‌هه‌ند دروست بكرێ بۆ په‌نجه دانان له‌سه‌ر جۆره‌كانی دیکەی هه‌ژاری له كۆمه‌ڵگا.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP