راوێژکارێکی سودانی: هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنی گواستنەوەی نەوت لەلایەن تورکیاوە کاریگەری بۆ عیراق نابێت

کوردستان
14:06 - 2025-07-24


راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عیراق  رایدەگەیەنێت، هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیا، کاریگەریی نەرێنی بۆ عێراق نابێت.
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیا، لێكەوتەی نەرێنی بۆ عێراق نابێت، بە تایبەتی کە زیاتر لە دوو ساڵە هەناردەکردنی نەوت لە رێگای ئەم بۆرییەوە راگیراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و ئەنقەرە بە تایبەتی لە چوارچێوەی پرۆژەی رێگای گەشەپێدان، پێویستی بە ڕێکخستنەوەی ئەم بۆرییە نەوتییە هەیە کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بکات، بۆیە ئەگەر رێککەوتنێکی نوێ لە کەشوهەوایەکی باشتردا ئەنجامبدرێت بەدڵنیاییەوە لە بەرژەوەندی عێراقدا دەبێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP