ئه‌مڕۆ 23ی7ی2025 كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراو تێیدا به‌كۆی ده‌نگ رێككه‌وتنی نێوان ده‌سته‌ی پێوانه‌سازیی و كۆنتڕ‌ۆڵی جۆریی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگا هاوتاكه‌ی له‌حكومه‌تی فیدڕ‌اڵ په‌سند كرا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه: "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه میوانداریی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له ( وه‌زاره‌تی پلاندانان/ ده‌سته‌ی پێوانه‌سازیی وكۆنتڕ‌ۆڵی جۆریی) و ( وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری/ به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگه‌كان) و ( وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی/ به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازیی ) و ( وه‌زاره‌تی ناوخۆ) كرابوو، لیژنه‌كه ده‌قی ڕ‌ێككه‌وتننامه‌ی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیان خسته‌ڕ‌وو سه‌باره‌ت به دانانی میكانیزمی هاوئاهه‌نگیی و هاریكاریی نێوان هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی پێوانه‌سازیی و كۆنتڕ‌ۆڵی جۆری فیدڕ‌اڵ و هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كان، به‌جۆرێك له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕ‌ێككه‌وتننامه هاوبه‌شه، بڕ‌وانامه‌كانی پشكنینی كه‌لوپه‌ل و به‌رهه‌مه‌كان له لایه‌ن هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی پێوانه‌سازیی و كۆنتڕ‌ۆڵی جۆریی كاری پێده‌كرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ڕ‌ێكاره‌كانیان یه‌كده‌خرێن و ده‌سته‌ی پێوانه‌سازیی و كۆنتڕ‌ۆڵی جۆریی هه‌رێمی كوردستان، هاوشێوه‌ی ده‌زگا هاوتاكه‌ی له حكومه‌تی فیدڕ‌اڵ لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: "له‌دوای گفتوگۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به كۆی ده‌نگ بڕ‌یاری په‌سه‌ندكردنی ڕ‌ێككه‌وتنامه‌كه‌ی دا‌و وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی ڕ‌ێكاریی پێویست بگرنه‌به‌ر له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێم و یاسابه‌ركاره‌كان له هه‌رێم وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆنووسی هاوبه‌شی لیژنه‌كه‌دا هاتووه".
ئه‌م بڕ‌یاره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، رۆڵی گرنگی ده‌بێت له‌ئاسانكاریی و یه‌كخستنی ڕ‌ێكاره‌كانی پشكنین به جۆرێك كۆتایی به‌و ئاسته‌نگانه دێت كه هۆكاری كێشه‌كانی په‌كخستنی جووڵه‌ی بازرگانی و جموجۆڵ وئاڵوگۆڕ‌یی به‌رهه‌م و كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كان بوون له نێوان هه‌ردوولا كه ببوه مایه‌ی گله‌یی وگازنده‌ی هاورده‌كاران و بازرگانان و خاوه‌ن پڕ‌ۆژه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان له ناوچه‌كانی هه‌رێم و فیدڕ‌اڵ.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا لێكتێگه‌یشتنی نوێ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا په‌سند كرا‌و ئه‌مڕۆش له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا ته‌ئكید له پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێم به لێكتێگه‌یشتنه‌كه كرایه‌وه‌و داواش له حكومه‌تی عیراق كرا پابه‌ندی لێكتێگه‌یشتنه‌كه بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP