رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە دیوانی پارێزگا پێشوازیی لەو ئەفسەرانەی کەرکوک کرد کە لە چەند رۆژی رابردوودا پلەکانیان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە بەرزرکرایەوە.
پارێزگاری کەرکوک رۆڵی ئەو ئەفسەرانەی لە سەقامگیریی شارەکە بەرزنرخاند.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی بازگه‌ی گومرگه‌كانش له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ كه‌ناڵی كه‌ركوك رێبوار ته‌ها رایگەیاند: " ئه‌و بازگانه له ئێستادا تا راده‌یه‌ك له‌نێو شارن، كه ئه‌وه‌ش به‌هۆی زۆریی ئۆتۆمبیله‌كانی ناو شار، ده‌بێته كێشه‌و هۆی قه‌ره‌باڵغیی، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئه‌و دووبازگه‌یه بگوازینه‌وه‌و گۆڕانكاریی له شوێنه‌كانیان بكرێت."
روونشیكرده‌وه كه:"كه بازگه‌ی داره‌مان و پردێ، لێكده‌درێن و ده‌بن به‌یه‌ك بازگه، بازگه‌ی چیمه‌نش له سنووری قه‌ره‌هه‌نجیر جێگیرده‌كرێت، هه‌موو رێكاره‌كانش بۆ جێبه‌جێكردن ئاماده‌یه"
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بازگانه پارێزگاری كه‌ركوك باسی له‌وه‌كرد كه:" ژماره‌یه‌كی زۆر له بازرگانانی كه‌ركوك، كه كاڵا‌و شمه‌ك هاورده‌ده‌كه‌ن و له هه‌رێم گومرك ده‌كرێن، دواترش بۆ پێدانی جیاوازی (رسومات) ده‌بێت بچنه بازگه‌ی گومرگه‌كانی (سه‌د) له موسڵ، یان بازگه‌ی (باوه) له دیاله، كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته بارگرانی بۆ بازرگانه‌كان و بڕی تێچوو، ئه‌و جیاوازیی (رسومات)ه ده‌چێته خه‌زێنه‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و بازرگانانه خه‌ڵكی كه‌ركوكن، بۆیه ئێمه بیرله‌وه‌ده‌كه‌ینه‌وه له بری ئه‌وه‌ی ئه‌و بازرگانانه بچنه ئه‌و پارێزگایانه، هه‌ر له كه‌ركوك، ئه‌و جیاوازی (رسومات)نه‌یان لێوه‌بگیرێت، به‌وه‌ش ئه‌و داهاته بۆ كه‌ركوك ده‌بێت"
جه‌ختشیكرده‌وه كه:" لە چەند رۆژی ئایندەدا کارەکانیان بۆ گواستنەوەی بازگەکان لە دەوروبەری کەرکوک دەست پێدەکەن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP