لەپێشوازی ڕێکخراوی (یەکێتیی ژنانی کوردستان)دا
رفعەت عەبدوڵا: لەسەر ڕێبازی سەرۆک مام جەلال، بەردەوام پشتیوانتانین
هێرۆخان، لەبزووتنەوەی ژناندا، ڕۆڵێکی گەورەو ئیلهام بەخشی هەبووە
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازی کرد لەسکرتێرو دەستەی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی یەکێتیی ژنانی کوردستان و پشتگیری و پشتیوانی و یەکێتی، بۆ دووپاتکردنەوە.
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، ستایشی تێکۆشانی ڕێکخراوی (ی.ژ.ک) کرد لەپێشخستنی پرسی ژناندا کەزۆر سەردەمیانە لەوشیارکردنەوەی ژنانی کوردستان بەرامبەر بەمافەکانیان خەباتیان کردوەو ڕایگەیاند ڕێکخراوەکەتان داکۆکیکارێکی سەرسەخت و پێشەنگ بووە لەبەرەوپێشبردنی تواناکانی ژنانداو لەو پێناوەشدا جێگە دەستان دیارە، هیوای خواست چالاکی و خەباتی مەدەنییان لەئاستی ئەم قۆناغە نوێیەی گۆڕانکارییەکاندا بێت.
هەڤاڵ جێگری سەرۆک، ئاماژەی بەڕۆڵی مێژوویی سەرۆک مام جەلال کرد وەک پارێزەرو پشتیوانێکی بەهێزی مافی ژنان و لەوبارەیەوە وتی:"ئێمەش لەسەر ئەو ڕێبازو کلتورە بەردەوام پشتیوان و هاوکارتانین".
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، باسی لەوەکرد (ی.ژ.ک) قوتابخانەیەکی گەورەو کانگای پێگەیاندنی سەدان ژنی مەزن و بەتوانا بووە، وتیشی: "بۆ نمونە هێرۆخان، جگە لەتێکۆشانی سیاسی و پێشمەرگانەی، هاوکات لەبزووتنەوەی ژنان و لەم ڕێکخراوەدا ڕۆڵێکی گەورەو ئیلهام بەخشی هەبووەو نەخشی لەمێژوودا دیارە".
هەڤاڵ جێگری سەرۆک، بەپێویستی زانی (ی.ژ.ک) لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەوڵەکانیان فراوانتر بکەن و هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ کاری گەورەتر لەپرسی ژناندا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP