ئاسۆ مامه‌ند سه‌رپه‌رشتیاری كه‌ركوك سه‌لاحه‌دینی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، سه‌ردانی قه‌زای دوبزی كرد و له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی یه‌كه ئیدارییه‌كانی قه‌زاكه كۆبوه‌وه و له كۆبونه‌وه‌كەدا به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر باس لە كێشه‌و گرفتەکانی قەزاکە کرا.
لەو بارەیەوە، سه‌رپه‌رشتیاری كه‌ركوك سه‌ڵاحه‌دینی یه‌كێتی ستایشی هه‌ڵوێستی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌و خه‌بات و تێكۆشانی دانیشتوانی سنووره‌كه‌ی كرد‌و قوربانییه‌كانیانی له پێناو رزگاریی و ئازادیی و پابه‌ندبوون به رێبازی یه‌كێتی و سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رزنرخاندو رایگه‌یاند:" ئه‌م سنووره قوربانی زۆریان داوه، ئه‌وه‌نده‌شی له‌تواناماندا بێت خزمه‌تیان ده‌كه‌ین."
دووپاتشیكرده‌وه :"هه‌ر كاتێك كه‌ركوك پێویستیی به قوربانی بێت، من ئاماده‌م بۆ ئه‌و قوربانییه، چونكه كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان، هیچ كات درێخیان نه‌كردووه‌و هه‌میشه له‌گه‌ڵماندا بوونه."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP