بەگوێرەی دوایین راپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی غەززە
سەبارەت بە ژمارەی قوربانییەکانی کەرتەکە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بۆردومانەکانی
ئیسرائیل بۆسەر کەرتەکە، گەیشتووەتە 60 هەزار و 34 کەس، هەروەها 145 هەزار و 870 کەسی
دیکەش برینداربوون، هێشتاش ژمارەیەک لە قوربانییەکان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان
ماونەتەوە و بەرگریی شارستانی ناتوانێت دەریان بهێنێت.
دەشڵێ، لەسەدا 47 کوژراوەکانی کەرتی غەززە ژن و منداڵن،
لە سەرەتای جەنگەکەوە، 18 هەزار و 592 منداڵ و نۆ هەزار و 782 ژن گیانیانلەدەستداوە.
تەندروستیی غەززە دەڵێ، ئەوەش ئاماژەیەکی روونە بۆ
ئەو راستییەی ئیسرائیل راستەوخۆ خەڵی مەدەنی دەکاتە ئامانج.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە دوای پێشێلکردنی ئاگربەستی
18ـی ئازاری ئەمساڵ و دەستپێکردنەوەی بۆردومانەکانی ئیسرائیل، هەشت هەزار و 867 کەس
گیانیان لەدەستداوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP