وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی
هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانی ناوچەکانی
دەرەوەی هەرێم، دەتوانن سەردانی تۆماری زانکۆکان بکەن بۆ وردەکاری لەبارەی پێشکەشکردنی
فۆڕمی داتاکان.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ پرۆسەی
دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان
لە دانیشتووانی پارێزگاکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەسەر میلاکی حکومەتی
فیدراڵی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری
سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان دەکاتەوە، بەستەری ناردنی داتاکانی ئەنجومەنی
راژەی گشتیی فیدراڵی لەلایەن وەزارەتەوە ئاراستەی سەرجەم تۆماری گشتیی زانکۆکان کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەم مەبەستە ئاگادارتان دەکەینەوە
لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانی تۆماری گشتیی زانکۆکانتان بکەن بۆ زانیاری و وردەکاری لەبارەی
چۆنیەتیی دەستپێکردنی پرۆسەکە و پێشکەشکردنی فۆرمەکان، دواتریش لە رێگەی تۆماری زانکۆکانەوە،
راستەوخۆ داتاکان بۆ ئەنجومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی دەنێردرێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP