بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان و
لەناوبردنی هەر مەترسییەکی تیرۆر و تۆقاندن، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی
دژەتیرۆر بە هاوبەشی هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆرستیی
دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش)، هەڵمەتێکی کێوماڵکردنی چڕیان لە سنووری گەرمیان
ئەنجامدا.
لە هەڵمەتەکدا توانرا چەند حەشارگەیەک کە
بەکاردەهات لەلایەن ئەو گروپانەوە دەستیانبەسەردابگیرێت و پاکبکرێنەوە و ژمارەیەک
کەرەستە و پێداویستیش کە بەکاریاندەهێنا دەستیبەسەردابگیرێت.
بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی
ئەرکێکی بەردەوامە لەسەر شانی دژەتیرۆر و هاوپەیمانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی،
تا لەناوبردنی دوایین پێگە و ئەندامی تیرۆرستان ئەم ئەرکە بەردەوامدەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP