رۆژنامەی قودسی عەرەبی دەڵێت، لە کۆبوونەوەی
پەرلەمانی ئیسرائیلدا هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی نەتانیاهۆ تاوتوێدەکرێت
رۆژنامەکە بڵاویکردووەتە چاودێرانی سیاسی
ئیسرائیلی وا چاوەڕێدەکەن سبەینێ هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی نەتانیاهۆ بخرێتەسەر
مێزی گفتۆگۆکان و بەرنامەی کاری کنێست.
ئەم هەوڵە لەدوای ئەوە دێت نەتانیاهۆ شکستیهێناوە
لە ئازادکردنی بارمتەکان و دەستلەکارکێشانەوە لەنێو بەرپرسەکانیدا زیادیانکردووە و
فشاریشی خستووەتە سەر حەرادیمەکان بۆ ئەوەی سەربازیی بکەن.
بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکە، حەرادیم و
پارتەکانیان فشارەکەیان دروستکردووە و ئەگەر لە بڕیاری سەربازیکردنی رۆڵەکانیان
دەستنەکێشێتەوە، ئەوا پرۆژەی هەڵوەشاندنەوەی کابینەکەی نەتانیاهۆ بژاردەی
سەرەکییانە و سبەینێ دەیخەنە بەردەستی پەرلەمان، یان لانیکەم لە هاوپەیمانی پارتی
لیکۆد دەکشێنەوە کە نەتانیاهۆ سەرۆکایەتی دەکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP