مەكتەبی سیاسی یەكێتیی بۆ كۆچی دوایی كه‌ریم شنگالی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی مەكتەبی سیاسی پارتی ده‌كات

کوردستان
20:26 - 2025-06-10


 مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی كەریم شنگالی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پێشووی پارتی، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی مەكتەبی سیاسی پارتی و كەسوكار و خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان/ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
كەسوكار و خانەوادەی كۆچكردووی بەرێز كەریم شنگالی 

بۆ كۆچی دوایی بەرێز كەریم شنگالی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پێشووی پارتی دیموكراتی  كوردستان و وەزیری ناوخۆی پێشووی  حكومەتی هەرێمی كوردستان ، پرسە و ماتەمی خۆمان  ئاڕاستەی بەڕێزتان دەكەین.بە داخەوە بۆ ئەم ناخۆشی و مەرگەساتە.

لەیەزدانی مەزن داواكارین كۆچكردوو  بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئارامی  بە گشت لایەك ببەخشێت 

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP