دوای ئەوەی شەڕ و پێکدادانی توندوتیژ لە نێوان
خۆپیشاندەران و پۆلیسدا روویدا وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر سەرکوتکردنی کۆچبەران
لەلایەن ترەمپ-ەوە، سەرۆکی شارەوانی لۆس ئەنجڵس باری نائاسایی راگەیاند.
کارێن باس، سەرۆکی شارەوانی لۆس ئەنجڵس لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لەپێناو راگرتنی تێکدان و تاڵانکردن، قەدەغەی
هاتووچۆ لە لۆس ئەنجڵس لە سەعات 8ی ئێوارەوە تا سەعات 6ی بەیانی و بۆ ماوەی سێ رۆژ
بەردەوام دەبێت و لەناوەندی شار پێنج شەقامی سەرەکی دەگرێتەوە".
هەر لە کۆنگرەکەدا کان داوای لە ئیدارەی ترەمپ کرد
کۆتایی بەو هەڵمەتانە بهێنێت کە گرتوویەتییەبەر و جەختی لەوە کردەوە، بارودۆخەکە
پێویستی بەو هەڵمەتانە و جێگیرکردنی هێزی دەریایی نییە.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا
رایگەیاند:" ترەمپ فەرمانی داوە دوو هەزار ئەندامی پاسەوانی نیشتمانی دیکە بۆ
رووبەڕوبوونەوەی ناڕەزایەتییە بەردەوامەکانی لۆس ئەنجڵس جێگیربکرێن، لەکاتێکدا
ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکەی لۆس ئەنجلۆس کە ناوی لێنراوە هێزی ئەرکی 51، نزیکەی
2هەزار و 100 ئەندامی پاسەوانی نیشتمانی و 700 هێزی دەریایی چالاک
لەخۆدەگرێت"، هاوکات ویلایەتی کالیفۆرنیا سکاڵای یاسایی لەسەر ترەمپ تۆمارکرد
بەهۆی بڵاوەپێکردنی هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی بۆ شارەکە و پارێزگاری ویلایەتەکە
رایگەیاند:" دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای دژایەتی توندوتیژی ناکات تا ئەو
کاتەی ئەو توندوتیژییە خزمەتی ئەو بکات ".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP