راوێژکارێکى پارێزگارى کەرکوک لەترسی کۆتایی هاتنى راژەکەى دەستلەکاردەکێشێتەوە

کوردستان
15:26 - 2025-06-12

                      
ئەحمەد شەحازە راوێژکارى پارێزگارى کەرکوک بۆ کارووبارى ئەمنى ئەمڕۆ داواى دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەش بە نوسینگەى پارێزگارى کەرکوک کردووەو داوادەکات دەستلەکارکێشانەوەکەى قبووڵ بکەن.
بەپێی دوایین بڕیاری ئەمێندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش، دەبێت راوێژکار فەرمانبەربێت، بەڵام ئەم راوێژکارە تەمەنى نزیکبووەتەوە لەوەى کە خانەنشین بکرێت، بە خانەنشینبوونى کۆتایی بە راژەکەی دێت بۆیە دەستی لەکار کێشاوەتەوە.

                         

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP