وته‌بێژی ده‌م پارتی: ئۆجه‌لان داوای دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی و سه‌رۆكی پارتی و فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده‌ ده‌كات

کوردستان
16:50 - 2025-06-11


 
ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان (ده‌م پارتی) رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان داوای دیداری ژمارەیەک سەرۆک حزب و سیاسەتمەداری کوردی کردووە، لەوانەش بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی.

  ئه‌مڕۆ 11ی حوزه‌یرانی 2025 وته‌بێژی (ده‌م پارتی) له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "پرسی کورد تەنها پرسی کورد نییە و ئەوەی ئێمە ئەزمونمان کردوە بەڵگەیە لەسەر ئەمە، بۆیە کاتێک چارەسەری دیموکراسی و ئاشتی وەک پێویستیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و مرۆیی سەیر دەکرێت، پەرلەمان دەتوانێت زۆر بە خێرایی دەستپێشخەری بکات، وەک ده‌م پارتی ئامادەکاریی ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆك و چۆنیەتی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێك و ڕەشنوس و پێشنیارێکی لەو شێوەیەیان هەیە".

 راشیگه‌یاند: "ئامادەکاری دەکەن تا له‌گه‌ڵ وه‌فدێك بە زوترین کات سەردانی دورگەی ئیمڕاڵی بکەن، ئەگەری زۆرشە لە ڕۆژانی داهاتودا ئۆجەلان لەگەڵ نوێنەرانی لایەنە سیاسییە جیاوازەکان کۆببێتەوە، دەیەوێت لەگەڵ نوێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی کۆببێتەوە".

باسی له‌وه‌شكرد كه‌: بەڕێز ئۆجەلان داوایکردووە لەگەڵ نوێنەرانی پارتە جیاجیاکان و کەسایەتییە جۆراوجۆرەکان لەسەروویانەوە، بەرێز مەسعود بارزانی، بەڕێز نێچێرڤان بارزانی، بەرێز مەزڵوم عەبدی، بەڕێز قوباد تاڵەبانی و بەڕێز بافڵ تاڵەبانی کۆببێتەوە. ئێمە خاوەنی ئەم زانیارییانەین و دەمانەوێت لەگەڵ ئێوەشدا بەشی بکەین. باوەڕمانوایە کە دەبێت ئەم کۆبوونەوانە هەرچی زووە ئەنجامبدرێن و سوودبەخش دەبن"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP