کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاشکرایکرد: ژمارەی ئەو کەسانەی کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە زیادیکردووە، بەجۆرێک تائیستا زیاتر لە یەک ملیۆن و 800 هەزار کەس کارتەکانیان نوێکردووەتەوە، هاوکات ناوەندەکانی تۆمارکردنی کارتی بایۆمەتری هەموو رۆژەکانی هەفتە کراوەن".
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاندووە: "هەڵمەتی راگەیاندن و تیمە گەڕۆکەکان یارمەتیدەربوون لە بەرزبوونەوەی رێژەی نوێکردنەوەی بایۆمەتری و ئەمەش هانی کۆمیسیۆن دەدات ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژ بکاتەوە، چونکە خواستی زۆری هاووڵاتیانی لەسەرە".
وتیشی، پێشتر بۆ ماوەی یەک مانگ کاتی تۆمارکردنمان درێژکردووەتەوە و لە 14ی حوزەیران کاتەکە کۆتاییپێدێت، کە ئەمە درێژترین درێژکردنەوەیە کۆمیسیۆن کردوویەتی.
راشیگەیاند: "دوایین ئامارەکان بۆ نوێکردنەوەی تۆمارکردنی بایۆمەتری هەتا دوێنێ گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 807 هەزار و 698 کارت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP