ئەمڕۆ پێناسی گومرگی ئەمریکا بەرێژەی %50 لەسەر ستیل و ئەلەمینۆم دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، سەرۆکی ئەو وڵاتەش دووپاتی دەکاتەوە ئامانج لە بریارەکە:" پاراستنی پیشەسازی ناوخۆیی ئەمریکایە".
دوێنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا فەرمانێکی بۆ زیادکردنی پێناسی گومرگی دەرکرد، بەپێی فەرەمانەکە رێژەکەی %25 بۆ %50 زیاد دەکرێت و ئەمڕۆش دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ترەمپ لەبارەی بڕیارەکەیەوە رایگەیاند:" زیادکردنی پێناسی گومرگی بۆ پاراستنی پیشەسازی ناوخۆیی ئەمریکایە".
راشیگەیاند:" دەمانەوێت دڵنیا بین کە بەرهەمی هاوردە هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ناکات".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP