حزبی شیوعی چین پیرۆزبایی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات

کوردستان
19:01 - 2025-05-30

حزبی شیوعی چین پیرۆزبایی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات.

نامەی پیرۆزبایی بەشی نێودەوڵەتی کۆمیتەی ناوەندی CPC:
دەقی نامەکە: 
 بەبۆنەی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەشی نێودەوڵەتیی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی چین  پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی یەکێتی دەکات. 

هیواخوازین حزبەکەتان بە سەرکردایەتی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی بەردەوام بێت لە پێشکەوتن و ڕۆڵی کارا لە گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتی عێراق بەتایبەتی هەرێمی کوردستان.

حزبی شیوعی چین گرنگییەکی زۆر بە پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە عێراق دەدات و ئامادەیە زیاتر ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە حوکمڕانی دەوڵەت لەگەڵ یەکێتی قووڵتر بکاتەوە، هەروەها یارمەتی پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیژی چین و عێراق دەدات کە سوود بە هەردوو وڵات و گەلەکەیان بگەیەنێت.

بەشی نێودەوڵەتی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چین

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP