بەڕێزان سکرتێر و سکرتاریەتی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
بەبۆنەی یادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتانەوە گەرمترین پیرۆزبایتان لێ ئەکەم و بەهیوام ئەم یادە بۆ لاوانی کوردستان بکەن بەیادی کارو خەباتی هاوبەش و بەدیدو پڕۆژەو بەرنامەی نوێوە خزمەتی لاوان بکەن.
هەڤاڵانی ئازادی لاوان
ئێوە لەرابردوودا خاوەنی پێگەو کاری جدی بوون، بۆ داهاتووی لاوانیش پێویستە بەهەمان گیانی بەرزی کارکردنەوە خەباتی ڕێکخراوەیتان درێژە پێ بدەن و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش وەک هەمیشە بەردەوام ئەبێت لەپشتگیری و پشتیوانیتان.
ڕفعەت عبدوڵا حەمەڕەش
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP