هەشت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت

کوردستان
11:59 - 2025-05-19

هەشت ساڵ بەسەر كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ئەمین ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (ی.ن.ک)دا تێدەپەرێت.
نەوشیروان مستەفا جیا لەوەی سیاسەتمەدارێكی گەورەی كورد بوو، لەبواری خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی و روناكبیری و راگەیاندندا خزمەتێكی گەورەی نەتەوەكەی كردووە و یەكێكیش بووە لە دەستەی دامەزرێنەرانی (ی.ن.ک)، كە لە دوای نسكۆی شۆڕشی كورد لەگەڵ ژمارەیەك لە سیاسەتمەدارو تێكۆشەری كورد شانیان دایە بەر هەستانەوەی بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلی كورد و پشتیوانی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانییان كرد، لەساڵی 1975.
كاك نەوشیروان لە قۆناغە جیاوازەكانی خەباتدا رۆڵی كاریگەری هەبووە و پلانداڕێژەری راپەڕینی جەماورەی گەلەكەشمان بووە لەساڵی 1991.
نەوشیروان مستەفا یەكێك بووە لەو تێكۆشەرانەی هاوڕێی تەمەن و خەبات و تێكۆشانی سەرۆك مام جەلال بووەو تا ماڵئاوایشی نێوانی ئەو دوو تێكۆشەرە وەك خۆی مایەوە سەرباری بۆچوونی جیاوازی سیاسیشیان، ئەوەبوو كە بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند و تا مردنی رێكخەری گشتی گۆڕان بوو.
کاک نەوشیروان خاوەنی چەندین كتێب و توێژینەوەی سیاسیی و ئەدەبی و رۆژنامەنووسی پێشكەش بە كتێبخانەی كوردی كردووە و جێدەستی دیار و بەرچاو بووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP