وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەڵێت، شەممەی داهاتوو لە
بەغداد پێنجەمین کۆنگرەی ئاو لەژێر دروشمی ئاو و تەکنۆلۆجیا لەگەڵ کۆنگرەی ئاودێری
بە دروشمی هاوبەشی لەپێناو گەشەپێدان بەڕێوەدەچن و سێ رۆژ دەخایەنن.
عەون زیاب وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی رایگەیاند، لەو دوو
کۆنگرەیەدا وەفدێکی باڵای تورکیا و ئێران و وەزیرانی ئاوی ئوردن و میسریش بەشداری
دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆنگرەکاندا چەندین توێژینەوەی
گرنگ لەبارەی ئاوەوە پێشکەشدەکرێن لەگەڵ بەڕێوەچوونی چەند وۆرکشۆپێک. وتیشی، چارەسەری
نوێ بۆ ئاودێری سەردەمییانە دەخرێتەڕوو لە بری ئاودێریی بەشێوازە کلاسیکییەکەی چونکە
ئاوێکی زۆر بەفیڕۆدەدات.
شارەزایانی بواری ئاویش رایانگەیاندووە، یەکێک لە کێشە
سەرەکییەکانی ئاوی عێراق کە دەبێت لەو کۆنگرانەدا ئاماژەیان پێبکرێت نەبوون یان جێبەجێنەکردنی
رێککەوتنی نێودەوڵەتییە لەبارەی ئاوەوە بەتایبەتی لەنێوان عێراق و دوو وڵاتی دراوسێی
(ئێران و تورکیا).
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP