بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بودجەی پێویست بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ تەرخانکراو قائیمقامیەتی چەمچەماڵیش رایدەگەیەنێت:" لەئەمڕۆ وە کۆمپانیای جێبەجێکار دەست بەکارەکانی دەکاتەوە".
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژە بەوە دەکات:" دوای سەردانی ڕۆژی ٢٢ی ٥ی ٢٠٢٥ قائیمقامی چەمچەماڵ بۆ نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی بودجەی پێویست بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ تەرخانکرا".
راشیدەگەیەنێت:" لەئەمڕۆ وە کۆمپانیای جێبەجێکار دەست بەکارەکانی دەکاتەوە".
لە کۆتایشدا، قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاندووە:" بڕیارە بەشێوەیەکی خێرا و بەوپەڕی توانای کۆمپانیاوە کار لە پرۆژەکەدا بکرێت و جێگری سەرۆکی حکومەتیش قۆناغ بە قۆناغ بودجەی پرۆژەکە تەرخان دەکات".
پڕۆژەکە بە گوژمەی 78 ملیۆن دۆلار لە 10ی8ی2024وە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و پێنج قۆناغ لەخۆدەگرێت،قۆناغی وەرگر، دوای ئەویش وێستگەی پاڵاوتن، لەگەڵ سێ وێستگەی ئاسایی، بە تەواو بوونیشی لە سەعاتێکدا سێ هەزار و 400 مەتری چوارگۆشە بەرهەمدەهێنێت، کە بەهۆیەوە کێشەی کەمئاوی لە چەمچەماڵ و دەروبەری چارەسەردەکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP