دوای ئەوەی لە بەشێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وابڵاوکرایەوە حاجییەکی کورد
لە سعودیDە
بەڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان رەتی دەکاتەوە و دەڵێت هیچ حاجییەک گیانی
لەدەست نەداوە و سەلامەتن.
کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند هیچ
حاجییەک گیانی لەدەستنەداوە و سەرجەم حاجییان لە شارەکانی مەککە و مەدینەن و
سەلامەتن.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە بەشێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وابڵاوکرایەوە حاجییەکی
کورد لە سعودییە بەڕووداوی هاتوچۆ، گیانی لەدەستداوە.
بۆ ئەمساڵ 5 هەزار و 136 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە حەج دەکەن، لەو
ژمارەیە لە رۆژانی 16 و 17ـی ئەم مانگەدا یەک هەزار و 646 حاجی بە رێگای وشکانی
گەشتی سعودییەیان کردووە و 3 هەزار و 490 حاجیش بە رێگەی ئاسمانییەوە گەشت دەکەن،
بەپێی پلانی حەج و عومرەی کوردستان تا 28ـی ئەم مانگە، تەواوی حاجییان دەگەنە
سعودییە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP