د. نەرمین مەعروف: رەنگە پێش جەژن دوو مووچە بدرێت

کوردستان
09:58 - 2025-05-13


ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایدەکات، ئەگەری هەیە بەر لە جەژن مووچه‌ی مانگی چوار و پێنجی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابەش بکرێت، راشیدەگەیەنێت هه‌رێم ‌و به‌غدا پێویستیان به‌ڕێكه‌وتنێكی دیكه‌‌یه‌.
د.نه‌رمین مه‌عروف ئەندامی لیژنەی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند به‌گوێره‌ی بەدواداچونه‌كانم بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، دەرکەوت سەرەتا بەغداد کێشەی سیولەی هەبوو، دواتر تێبینی لەسەر بڕی داهاتی نانەوتی هەرێم هەبوو، چەند ڕۆژێکیشە هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ‌و چاوەڕوان دەکرێت لەم ڕۆژانە موچە خەرج بکرێت.
د. نه‌رمین ‌ دەشڵێت پێم وانییە ناردنی مووچه‌ی مانگی چوار زیاتر دوابخرێت، هەوڵەکان بەشێوەیەکە بۆ ئەوەی چیتر موچە دوانەکەوێت ‌و مانگی پێنجیش لەکاتی خۆیدا خەرجبکرێت.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ئاشکراشی کرد بەمەرجێك هەردوو حکومەت لەسەر بڕی داهاتی نانەوتی ڕێک بكەون ‌و هەرێمی كوردستانیش میزان مراجعە ‌و لیستی موچەی مانگی پێنج‌ زوو بنێرێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ پێش جەژن دوو موچه‌ بدرێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP