وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات:"زیاتر لە 10 هەزار مامەڵەی خانەنشین-یان تەواوکراوە و بۆ مانگی پێنجیش زیاتر لە دوو هەزار خانەنشینی دیكە ناوەکانیان داخڵی لیستی موچە دەکرێت و موچەی پێنج مانگیان بۆ خەرج دەکرێتەوە".
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" بەسەرپەرشتی ئاوات شێخ جەناب و ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشین لە هەرێمی کوردستان، کۆبونەوەیەک لەسەر ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینان بەڕێوەچوو".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" لەبەشێکی دیكەی کۆبونەوەکەدا، دەرئەنجامی هەوڵەکان خرایەڕوو، کە توانراوە لەماوەی ڕابردوودا کاروبارەکانی مامەڵەی خانەنشینان خێراتر بکرێت و لەسەرەتای مانگی (شوباتـەوە تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزارو 200 مامەڵەی خانەنشینیان تەواوکراوە و بۆ مانگی (ئایاریش زیاتر لە دوو هەزار خانەنشینی دیكە ناوەکانیان داخڵی لیستی موچە دەکرێت و موچەی پێنج مانگیان بۆ خەرج دەکرێتەوە".
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە:" وەزیری دارایی داوای کرد پەلەبکرێت لە دەرکردنی ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عیراق لەسەر سەرجەم ئاستەکان و گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP