ئەمڕۆ دووشەممە هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەکتەبی رێکخستنی (ی.ن.ک) بەسەرکردەوەو لەلایەن هەڤاڵ (سەرکەوت زەکی) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەب و هەڤاڵانی مەکتەبەوە بەگەرمی پێشوازی کرا.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەسەردانەکەیدا سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی فراوانی کادرانی مەکتەبی رێکخستنی کردوو لەنزیکەوە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ئۆرگانیەکان و پێویستیە هەنووکەیەکانی رێکخستنەوەی ژیانی حزبی بۆ هەڤاڵان بەگشتی روونکردوەو وتی:"مەکتەبی رێکخستن، لەگەڵ چەند ئۆرگانێکی تردا لەچوارچێوەی مەکتەبی (کاروباری رێکخراوەیی) چالاکانە رێکدەخرێتەوە".
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا، ئاماژەی بۆئەوە کرد لەرێکخستەوەی ئۆرگانەکاندا قورسایی و رۆڵی کادر زیاتر دەردەکەوێت، لەوبارەیەوە وتی: "پێویستە کادران وزەو توانای خۆیان ئەبدەیت بکەنەوەو بیانخەنەگەڕ بۆ ئەرکەکانی داهاتووی یەکێتی".
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەمیانی قسەکانیدا هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی عیراقی بەچارەنوسسازو گرنگ بۆ یەکێتی و هەرێم و عێراق وەسفکردو جەختی کردەوە کەیەکێتی دەبێت نەک پارێزگاری لەدەنگ و سەنگی خۆی بکات، بەڵکو رێژەی دەنگی لەریزبەندی هەڵبژارندا بەرزبکاتەوە،لەوبارەیەوە وتی: "بۆ ئەوەی پێگەی کورد لەبەغداد بەهێزبێت، دەبێت دەنگ و سەنگی یەکێتی بەهێزبێت".
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا، زیاتر باسی گرنگی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کردو وتی:"یەکێتی ئەم هەڵبژاردنە وەک دەرفەتێکی گرنگ و مێژوویی دەبینێت بۆ چارەسەری گرفتەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێم".
گفتوگۆی راشکاوانەو بۆچونی هەڤاڵان لەسەر کۆی تەوەرەکانی دۆخی سیاسی و ژیانی حزبی بەشێکی گرنگی کۆبونەوەکەبوو.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP