ئەمڕۆ دووشەممە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەتیلا تۆس، کونسوڵی گشتیی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بەمەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی سەردانی جێگری سەرۆکی هەرێمی کردبوو.
جێگری سەرۆک ئەرک و ماندووبوونی ئەتیلا تۆس، کونسوڵی گشتیی هەنگاریای لە هەرێمی کوردستاندا بەرز نرخاند، لە بەرامبەر ئەو یارمەتییە سەربازییانەی کە ووڵاتەکەی پێشکەش بە هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستانیان کردووە، بە تایبەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی دژ بە داعشدا، هەروەها سوپاسیکرد و هیوای سەرکەوتنی لە کار و ئەرکی داهاتوو بۆ خواست.
لای خۆیەوە کونسوڵی گشتی هەنگاریا، سوپاسی پاڵپشتی و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی كرد، هەروەها جەختی لە پەرەپێدان و بەردەواميی پەیوەندییە سەربازی و مرۆییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کردەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP