پەروین بوڵدان: ئۆجەلان بە پێشکەوتنی پرۆسەی ئاشتی دڵخۆشە

کوردستان
17:03 - 2025-05-19


پەروین بوڵدان ئەندامی وه‌فدی ئیمراڵی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆجەلان دڵخۆشە بەو پێشکەوتنانەی لەپرۆسەکەدا بەدەستهاتوون، هیچ كێشەیەك لە ئارادانییە و کۆبونەوەکەمان زۆرباش بووە.
بوڵدان كە دوێنێ سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی کرد لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: پشتگیریی لەپێشنیازی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست دەکەن، بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک لەئەنجوومەنی نیشتمانی گەورەی تورکیا، بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە، ئەم لیژنەیە هەنگاوی یەکەم دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە لە پەرلەمان، باشترە پێش کۆتایی ساڵی یاسادانانی ئێستا پێکبهێنرێت.
باخچەلی داوایکردوە، لیژنەکە لەئەندامانی ئەو 16 پارتە سیاسییە پێكبهێنرێت، کە نوێنەرایەتیان لەپەرلەمان هەیە و لە 100 ئەندام لەخۆبگرێت.
پەروین بوڵدان ڕاشیگەیاندوە، باخچەلی ڕونیکردەوە پێویستە چی بکەین، لیژنەکە هەنگاوی یەکەم دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە لەپەرلەمان، چونکە دەبێت ئەم بابەتە لەپەرلەمان بەجدی گفتوگۆی لەسەربکرێت، لیژنەکە تەنها بەمشێوەیە کار دەکات، دەبێت پێش کۆتایی ئەمساڵی یاسادانانە پێکبهێنرێت.
لەبارەی بانگەوازەكەی باخچەلییەوە بوڵدان وتی: ئێمەش وەک باخچەلی بیردەکەینەوە، پێویستە هەموو کەسێک وریا بێت لەو زمانەی بەكاریدەهێنێت، پێویستە خۆمان بەدوربگرین لەهەر دەربڕینێک هێرشبەرانە بێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP