لە پەرلەمانی عیراق داوا دەکرێت لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆلینەوە لە مەلەفی سامان و موڵکەکانی عیراق لە دەرەوەی وڵات پێکبهێندرێت.
مەنار عەبدولموتەڵیب، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت: عیراق خاوەنی سامان و موڵکێکی زۆرە لە دەرەوەی وڵات، بەدوادانەچوون بۆ ئەو پرسە، گومانی دروستکردووە، چەندین جار هەوڵدراوە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بکرێت، بەڵام سەری نەگرتووە.
هاوکات عالیە نوسەیف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند: عیراق خاوەنی زەویەکی زۆرە لە دەرەوەی وڵات، لەوانە، کێڵگەی چا و برنج لە تایلەند و ڤێتنام و سریلانکا, رووبەرەکەشی بە 36 هێکتار مەزەندە دەکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP