لە کەرکوک 5 داواکراو دەستگیر دەکرێن
و هەڵمەتی پۆلیسیش بەردەوامە.
ئەمشەو لەسنووری هەردوو بنکەی پۆلیسی عروبە و ئازادی
5 داواکراو بە ماددە جیاوازەکان دەستگیرکران.
چەند رۆژێکە هەڵمەتی هێزەکانی پۆلیس بەسەرپەرشتی
عەمید دلێر عومەر بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشار بەردەوامە و ئەمشەو مەفرەزەی بنکەکانی عروبە،
ئازادی و رەحیماوا هاوئاهەنگی لەگەڵ پۆلیسی ئامادە، لە تەواوی سنورەکان بازگەی کاتییان
دانا و چوونە سەر چەند ئامانجێک.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەو
هەڵمەتانەدا چوار داواکراو لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی عروبە و داواکراوێکیش لەلایەن
پۆلیسی ئازادییەوە، دەستگیر کراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP