رفعەت عەبدوڵڵا : پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان خەزێنەی مێژوویی و سەروەری یەكێتیین

کوردستان
17:39 - 2025-05-20


رفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ 20-5-2025، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، پێشوازیی لە ستافی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی كرد.

جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رۆڵی مێژوویی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی بەرز هەڵسەنگاند و هیوای خواست ببێتە ئەندامێك لەكۆمەڵەكەیان.

رفعەت عەبدوڵڵا، بەگرنگییەوە باسی خەبات و مێژووی تێكۆشانی پێشمەرگە دێرینەكانی كرد و بە خەزێنەی مێژوویی و سەروەری یەكێتی وەسفیكردن.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا رەفعەت عەبدوڵڵا رایگەیاند: "وەك چۆن لەرابردوودا پێشمەرگانەو لە خۆبردوانە ئەركەكانی كوردایەتیتان جێبەجێكردووە، هەر بەگیانی ئەوێ رۆژێی خەباتی شاخەوە لەم قۆناغەشدا هاوكاری یەكێتییەكەی سەرۆك مام جەلال و خۆتان بن".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP