رۆژی سێ شەممە ٢٠-٥-٢٠٢٥ هەڤاڵ ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ فریاڵ عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتیی چاویکەوت بە هەڤاڵان؛ عیماد ناسیح سەرپەرشتیاری دەزگای میدیایی کەرکوک، و سۆران داودی بەڕێوەبەری کەناڵی ئاسمانیی کەرکوک، و دانا عەسکەر نووسەر و رووناکبیر، و محەمەد تاهیر رۆژنامەنووس.
لەو دیدارەدا هەڤاڵ ئاسۆ مامەند جەختیکردەوە کە بایەخی زیاتر بە نووسەران و کایەی رۆشنبیری بدرێت لە پارێزگای کەرکوک، بۆ ئەوەش دڵنیای کردنەوە کە هاوکار و پاڵپشتیان دەبێت بە ئامانجی پێشخستنی زیاتری کایەی رۆشنبیری و تواناکانی نووسەران لە پارێزگاکەدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP