سەرچاوە میدیاییەکانی سەر بە گروپی حوسییەکانی یەمەن تەواوبونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سهنعاو گەڕانەوەی بۆ خزمەتی فڕۆکهوانی ڕاگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی سەبای سەر بە حوسییەکان لە زاری خالد ئەلشەیف، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەوە بڵاویکردەوە، تیمە تەکنیکییەکان چاکسازییەکانی ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەکەیان تەواوکردوە کە بەهۆی بۆردومانەکەوە دروستبوە، ئەوەش ئامادەیی فڕۆکەخانەکەی پشتڕاستکردەوە بۆ دهستپێكردنهوهی گەشتەکان.
نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێرشی چڕیان کردە سەر فڕۆکەخانەی سهنعاو بەتەواوی داخراو سەرجەم گەشتەکانی راگیرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP